باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق: رووداوەکانی ئەمڕۆی وەسبە شەرمهێنن



وێستگە نیوز- 
مارتن هۆس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق رووداوەکەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی وەسبەی بەغدای بە "شەرمهێن" ناوبرد. 

هۆس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، " هەست بە سەرسوڕمان دەکەم بۆ ئەو رووداوە شەرمهێنەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی وەسبە روویدا". 

نوسیوشیەتی، " ئێمە سەرکۆنەی توندوتیژی دەکەین لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجامبدرێت". 

وتەکانی مارتن هۆس لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12 ی کانونی یەکەمی 2019 سەرچاوە ئەمنیەکانی عیراق رایانگەیاند، کەسێک لە گۆڕەپانی وەسبە تەقەی بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووەو پێنج کەسی کوشتووە. 

دواتریش لە میدیاکانەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە خۆپیشاندەران تەقەکەرەکەیان کوشتووەو تەرمەکەیان هەڵواسیوە، بەڵام لە بەیاننامەیەکدا خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر رەتیانکردەوە ئەو کارەیان کردبێت. 


ش . ر 


PM:06:47:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت