تەقینەوەیەک لە پارێزگای سەڵاحەدین پێنج کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە
وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی تەهۆی تەقینەوەیەک لە پارێزگای سەڵاحەدین دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنیەکە بە سۆمەریە نیوز-ی راگەیاندووە، تاقینەوەکە لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە لە ناوچەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدراوەو پێنج کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
راشیگەیاندوو، تەقینەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک قوتابخانەی ئیبداع لە گوندی گەنعوس لە باکوری رۆژئاوای شەرگات روویداوەو بەهۆیەوە دوو خوێندکار کوژراون و دوو خوێندکاری دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە ئەمنیەکە وتووشیەتی، " هێزە ئەمنیەکان گەمارۆی شوێنی تەقینەوەکەیان داوەو تەرمی منداڵەکانیان بۆ پزیشکی دادوەری گواستووەتەوەو بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
ش . ر
PM:06:15:12/12/2019
ئهم بابهته 2056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت