ئابی ئەحمەد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرا

‌ئابی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا


وێستگە نیوز- 

ئابی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئەسیوبیا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2019 پێ بەخشرا. 

ئابی ڕۆژی سێشەممە لە وڵاتی نەرویژ خەڵاتەکەی وەرگرت، دوای ئەوەی لیژنەی  دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ دوو مانگ پێشتر و لە 11 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکرای کردبوو نۆبڵی ئاشتی بە ئابی ئەحمەد دەبەخشێت  لە پای هەوڵەکانی لەپێناوی ئاشتیدا . 

ئابی ئەحمەد بە ڕابەری ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان وڵاتەکەی و ئەریتریا دادەنرێت ، ڕێککەوتنەکە کۆتایی بە نزیکەی 20 ساڵ ناکۆکی و دوژمنکاری نێوان دوو وڵاتەکە هێنا. 

ئابی ئەحمەد -ی 43 ساڵ،  گەنجترین سەرکردەی ئەفریقیە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتێکی ئەفریقی بەڕێوەببات.


ش . ر 


PM:05:39:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو