كۆنگرێس یاسایەك بۆ لێپرسینەوە لە بكوژانی خۆپیشاندەرانی عیراق تاوتوێ دەكات


وێستگە نیوز-
چەند ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكا پێشنیازی تاوتوێی پڕۆژە بڕیارێكیان كردووە بۆ سزادانی ئەو كەسانەی دەستیان هەیە لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراق.


بە پێی هەواڵێكی سایتی شەرقیە كۆنگرێسی ئەمریكا لەسەر پێشنیازی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە وەزارەتی دەرەوە ناچار دەكات هەنگاو هەڵگرێت لە دژی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی.

لەو بارەوە سیناتۆر جۆ ویڵسۆن ئەندام لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، باسی لەوە كرد بە پێی ئەو پڕۆژە یاسای دانراوە دەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چاودێری مافەكانی مرۆڤ بكات لە عیراق بە تایبەت ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە پێشێلكاری گەورەی مافی مرۆڤ دەرهەق بە خۆپیشاندانەكانی عیراق.

بە پێی نوێترین زانیاری ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عیراق 500 كەسی تێپەڕاندووە جگە لە بریندار بوونی زیاتر بە 20 هەزار كەس، بەڵام تا ئێستا رێوشێنێكی پێویست نەگیراوەتەبەر بەرامبەر ئەوانەی پێشێلكاریان كردووە.

د.ح
 


PM:04:42:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت