روسیا دوو دبلۆماتكاری ئەڵمانیای دەردەكات


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند كە دوو دبلۆماتكاری ئەڵمانیا دەردەكات بەهۆی ئەوەی هەفتەی پێشوو ئەڵمانیا دوو دبلۆمانكاری روسی دەركردبوو.


وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە دوو دبلۆماتكاری ئەڵمانی لە مۆسكۆ دەردەكات لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی "وەلآمدانەوە وەك خۆی" پاش ئەوەی بەرلین هەفتەی پێشوو دوو دبلۆماتكاری روسیای لە وڵاتەكەی دەركرد.

ئەڵمانیا هەفتەی پێشوو ئاشكرایكرد كە دوو دبلۆماتكارەكەی روسیای دەركردووە بەهۆی ئەوەی "مۆسكۆ رەتیكردۆتەوە ئاسانكاری بكات لە لە بەدواداچوون بۆ  كوشتنی كەسێكی بەرەگەز چیچانی كە پێشتر دژی داگیركاری روسیا جەنگاوە"، ئەڵمانیاش گومانی وایە روسیا و حكومەتی ئیستای چیچان كە سەر بە روسیاویە لە پشت ئەو تیرۆرەوە بن و بەڵگەی پێویستیش لە بەردەستیاندا هەیە.

لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد كە ماوەی یەك هەفتە مۆڵەتی داوە بە دوو دبلۆماتكارە ئەڵمانییەكە تا روسیا بەجێبهێڵن.

د.ح

 


PM:02:38:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو