شیعرێكی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ده‌شێوێندرێت
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوز ـ
شیعرێكی خانمه شاعیری كورد كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ده‌شێوێندرێت و، ئه‌و خانمه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ربێت ئه‌وانه‌ی شیعری شاعیران ده‌شێوێنن شایسته‌ی چ سزایه‌كن؟.
كه‌ژاڵ له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەگەر یاسا سەروەر بێت، ئەوانەی شیعری شاعیران دەشێوێنن شایستەی چ سزایەکن؟ سەیری قەیرانی رەوشت بکەن لای هەندێ حزب و سایت و خەڵکی بەکرێگیراو.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د وێنه‌ی ئه‌و په‌یجه‌و پۆسته‌كه‌شی كه‌له‌سه‌ر شعیره‌كه‌ی كراوه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا نووسراوه: "
گه‌ر سه‌ری ساڵ تۆم لانه‌بی، به‌پێ ده‌چم بۆ ئه‌زمه‌ڕ و شه‌و له گۆیژه ده‌مێنمه‌وه و تا به‌یانی نایه‌مه‌وه".
له به‌رانبه‌ردا كه‌ژاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت كه شیعره‌كه‌ی شێوێندراوه و ده‌قه ئەسڵیەکەی بەو جۆرە نییە، بۆیە شیعره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه.
ئەمە دەقی شیعرێکی من و ئەوەیش تاوانی ئەوان دەرهەق بە شیعر.
(ساڵی نوێ، تۆ لێرەنیت)
کەژاڵ ئەحمەد
ساڵی نوێ، تۆ
لێرە نەبیت
بەپێ ئەچم بۆ ئەزمڕ و
سەیری سلێمانی ئەکەم.
لێرە نەبیت
ھەست ناکەم
ساڵێک رۆیشتووە،
ھیچ نەڕۆیشتووە لەلای من
تۆ نەبیت.
باوەڕبکە نەیەیتەوە
لە کوردستان
ھەر دوو ھەزار و ھەژدەیە!
چۆن دڵتدێت
واسەر لە رۆژژمێر تێکبەیت ؟!!
ئازیزەکەم
زەمەن بە نزیکی و دووریی
مرۆڤەکان دەپێورێت
نەک بە کاتژمێر یان کات !
2018
* دیوانی (زمانی باڵندەم دەزانی)
هــ. ر
PM:10:01:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 15656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت