ژنێک لەبەر لوتی داوای یاسایی لەسەر پۆلیس تۆمار کرد



وێستگە نیوز- 
ژنێکی سویدی پۆلیسی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی " بە مەبەست" شێوەی لوتی ئەویان لە ناسنامەکەیدا شێواندووە. 

رۆژنامەی میترۆ-ی بریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی سویدیەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەنیکا هیرینرۆس کە خانمێکی جولەکەیە وێنیەکی بۆ ناسنامەکەی لە بنکەی پۆلیسی نزیک ستۆکهۆڵم گرتووە بەڵام کاتێک ناسنامەکەی وەرگرتووەتەوە تووشی شۆک بووە. 

ئەنیکا-ی یەمەن 38 ساڵ لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکیدا پۆلیسی وڵاتەکەی بە "خراپکردنی" وێنەکەی تۆمەتبار کردووەو نوسیویشیەتی،" لەبەرئەوەی من جولەکەم ئەو کارەیان کردووە". 

خانمەکە لە دەزگایەکی راگەیاندنی ئیسرائیلیش کاردەکات وتوویەتی،" هەستم بە ترس و نیگەرانی کردووە لەبەرئەوە بە زوویی داوام لەسەر بنکەکە بەرزنەکردووەتەوە ، دوای گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێکانم ئەو کارەم کردووە. 

وتووشیەتی، " لەئێستادا من دڵخۆشم چونکە داوای مافی خۆم دەکەم، من تاکە کەس نیم ئەو کارەم بەرامبەر کاروە". 

لای خۆشیەوە پۆلیسی سوید رایگەیاندووە، رەنگە سیستمی کارکردنی کۆمپیوتەرەکان شێوێنرابێت، جەختی لەوەش کردووەتەوە لێکۆڵینەوە  لە کێشەکەی ئەنیکا هیرینرۆس دەکات. 


ش . ر 



PM:07:13:11/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 13428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو