عیزەت شابەندەر: بۆ سەرۆک وەزیران نە کاندید کراوم نە خۆم کاندید کردووە نە بەنیازیشم خۆم کاندید بکەم
عیزەت شابەندەر، سیاسی عیراقی
وێستگە نیوز-
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراق رایگەیاند، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق دوای عادل عەبدولمەهدی نە کاندید کراوە و نە خۆی کاندید کردووە و نە بە نیازیشە خۆی کاندید بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی 12 ی 2019، عیزەت شابەندەر، کەسایەتی سیاسی عیراق رەخنەی توندی لەو کەسانە گرت کە لە خۆپیشاندانەکاندا وێنەکەی بەرز دەکەنەوە و وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران پیشانی دەدەن و وتی، " نە کاندید کراوم نە خۆم کاندید کردووە نە خۆم کاندید ئەکەم".
عیزەت شابەندەر وتیشی، " من کاندید نەکراوم و خۆم کاندید نەکردووە و بەنیازیش نیم خۆم کاندید بکەم، هیچ شانازییەک نیە ببیتە سەرۆکی ئەو مەیمونانەی لەسەر لافیتە و دروشمەکانیان ناو و وێنەی منیان بڵاوکردووەتەوە و هەڵیانواسیوە یاخود لە پشت ئەو کارەوە بوون، ئەوانە ئەو مافیایانەن کە لەسەر دەسەڵات و گەندەڵی و کوشتار لە ململانێدان".
جێی ئاماژەیە ناوی عیزەت شابەندەر لە چەند رۆژی رابردوودا لە ریزی ئەو ناوانەدا هات کە سەرچاوەکان رایانگەیاندبوو کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراقە.
ش . ر
PM:02:53:11/12/2019
ئهم بابهته 4300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت