دوو پڕۆژەی كارەبا لە سلێمانی بەبڕی 151 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت


وێستگە نیوز-
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە دوو پڕۆژەی كارەبا لە سلێمانی بە بڕی بەبڕی 151 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد كە لەسەر بودجەی داهاتی كارەباو بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (151.004.000) تەنها سەدو پەنجاویەك ملیۆن و چوار هەزار دینار دوو پرۆژەی كارەبا لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

 پرۆژەكانیش بریتین لە:

-گەیاندنی كارەبا بۆ كەرتی 7 شێخ وەیساوا بەشی یەكەم لەسنووری سیانەی مامە یارە باشوور فیدەری 127.

-گەیاندنی كارەبا بۆ كەرتی 7 شێخ وەیساوا بەشی دووەم لەسنووری سیانەی مامەیارە باشوور فیدەری 127 لەسلێمانی.

بڕیارە پرۆژەكانیش لەماوەی (45) رۆژدا تەواوببن و لەلایەن كۆمپانیای (شازەكار)ەوە جێبەجێدەكرێت.

د.ح
 


AM:11:16:11/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت