پەرلەمانی ئێران: 17.500 ملیار تومان زیانی بڕینی ئینتەر نێت بووە


 وێستگە نیوز-
لیژنەی تەكنەلۆژیا و داهێنان رەخنەی توندی ئاراستەی حكومەتی وڵاتەكەی كرد بەهۆی بڕیاری بڕینی ئینتەر نێت بۆ هەفتەیەك لەلایەن حكومەتە بەهۆی زۆری زیانەكانەوە.

فاتیمە حسێنی سەرۆكی لیژنەكە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكرد كە زیانەكانی بڕینی ئینتەر نێت بە نزیكەی 17.500 هەزار تومەن دادەنرێت.

بە وتەی ناوبراو زيانى رۆژانە بڕینی ئینتەر نێت لە سەرانسەری ئێراندا بە بڕی 2500 ملیار دادەنرێت.

حسێنی وتیشی: پەنجە بە دوگمەیەكی سوردا نراوە كە نەدەبوو پەنجەی پێدا بنرێت، كە بەهۆیەوە یەكێك لە گرنگترین پایەكانی حكومەت لەكار خرا بۆ ماوەیەكی زۆر.

لە كۆتایی مانگی رابردوودا هاووڵاتیانی ئێران بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانی گەورەیان رێكخست و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كوژران كە تا ئێستا روون نییە چەند كەسن، لەگەڵ بریندار بوونی سەدانی دیكەدا.

د.ح
 


PM:09:47:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت