ئەمریكا رێگری دەكات بەرپرسێكی سعودی بچێتە وڵاتەكەیەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە ناوی سەرۆك كونسوڵی پێشووی سعودیەی خسۆتە لیستی سزاكانەوە و بۆی نیە سەردانی وڵاتەكەیان بكات.

محەمەد عتێبی سەرۆك كونسوڵی پێشووی سعودیە لە ئیستەنبوڵی توركیا بەهۆی ئەوەی بەرپرسارێتی هەبوو لە كاتی تیرۆركردنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی بەناوبانگی سعودی لەناو كوسنوڵیەكەدا، خراوەتە لیستی سزادراوانەوە و بۆی نییە سەردانی وڵاتەكەیان بكات، ئەوەش بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو هەنگاوەی بە كاردانەوەیەكی گرنگ بەرامبەر بە كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە و لێپرسینەوە لە تاوانبارانی كەیسەكە داناوە.

د.ح

 


PM:09:03:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت