سبەینێ لە پێنجوێن نەوت دابەش دەكرێت



وێستگە نیوز-
دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ چوارشەممە شارۆچكەی پێنجوێن نەوت وەربگرن.


بە پێی راگەیندراوی قایمقامیەتی پێنجوێن "ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی قەزایی پێنجوێن وهەردووناحیەی گەرمک وناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری(11-12-2019)یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتیانی خۆشەویست دا دابەش دەکرێت".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە "پێویستە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:

1-بە کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی 83 )وکۆپی ناسنامە یاخود هەربەڵگەنامەیەکی تری فەرمی نەوتەکە دەدرێت بەهاوڵاتیان.

2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە(46000)تەنها چل وشەش هەزاردیناردەدرێت بەهاوڵاتیان.

3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت بەپێی ئەوبڕەی کەحکومەتی عێراقی دەینێرێت.

د.ح
 


PM:08:49:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 26068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو