وێنە و ڤیدیۆ.. شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا
وێستگە نیوز-
شەوی یەکشەممە شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا.
شەوی یەکشەممە 8 ی کانونی یەکەمی 2019، زۆزیبینی تونزی تەمەن 26 ساڵ بە شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا.
ئەم خانمە کە خەڵکی ئەفریقای باشورە لەناو چەندین رکابەری دیکەی کێبڕکێی شاجوانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک جوانترین خانمی گەردوون هەڵبژێردرا.
مەراسیمی شاجوانی گەردوون لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، هەریەکە لە مادیسۆن ئەندرسۆن شاجوانی پۆرتریکۆ و سۆفیا ئاراگۆن-ی شاجوانی مەکسیک بە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان هەڵبژێردران.
ش . ر
PM:11:09:09/12/2019
ئهم بابهته 7888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت