پەرلەمانتارێک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکات
وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێکی عیراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکات.
کۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عیراق نیوەڕۆ ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.
محەمەد خالیدی، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە سۆمەریە نیوز-ی راگەیاندووە، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان گفتوگۆی رێوشوێنەکانی دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆنیان لە پەرلەمان کردووە، هاوکات ئەو تایبەتمەندیانەی پێویستە لە کاندیدی سەرۆکی حکومەتی عیراقدا هەبێت قسەی لەسەر کراوە".
خالیدی وتیشی، " لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکە بۆ دیارکردنی ئەو کەسەی رەزامەندی لەسەر دەدرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامدەدرێن".
جێی ئاماژەیە 1 ی 12 ی 2019 پەرلەمانی عیراق رەزامەندی لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق نیشاندا کە رۆژی پێشتر نامەی دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەشی پەرلەمان کردبوو.
ش . ر
PM:05:12:09/12/2019
ئهم بابهته 2784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت