سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دانی نا بە خراپترین هەڵەی خۆیدا

‌بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا


وێستگە نیوز- 
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دانی نا بە "خراپترین هەڵە"ی خۆیدا و رایگەیاند، هەندێک جار پاسکیلەکەی لەسەر شۆستەکان لێخوڕیوە و بەمەش پێشێلی یاسای کردووە. 

لە وڵامی پرسیارێکدا سکای نیوز-ی بریتانیدا  کاتێک لێیان پرسی، " خراپترین هەڵە چیە کە لە ژیانتدا کردووتەو ئامادەی دانی پێدا بنێی چیە؟"، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتی، " پێموایە هەندێک جار کە رۆژانە پاسکیلەکەم لێدەخوڕی بەردەوام پابەندی یاسا نەبووم و لەسەر شۆستەکان کە پیادەکان لێی دەپەڕنەوە پاسکیلەکەم بەکاردەهێنا"

وتیشی، " دەمەوێ بزانن من بە توندی دژی ئەوەم لەسەر شۆستەکان پاسکیل بەکاربهێنرێت، ئەوە هەڵەیە، سەبارەت بەو رابردووەی خۆم هەستی بە نیگەرانی دەکەم، بەڵام هەندێک جار لەسەر شۆستەکان پاسکیلم لێدەخوڕی". 

جێی ئاماژەیە لە ئێستا پارتی پارێزکارانی بریتانیا کە بۆریس جۆنسن سەرۆکیاتەتی دەکات خۆی بۆ هەڵبژاردنی 12 ی ئەم مانگە ئامادە دەکات و بەپێی دوا راپرسیەکانیش پارتەکەی جۆنسن بە چەند خاڵێک لە پێش پارتی کرێکاران و پارتەکانی دیکەی بریتانیاوەیە.  


ش . ر 


PM:07:30:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو