پشکی هەرێم لە بودجەی 2020 ی عیراق دیاریکرا



وێستگە نیوز- 
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاشکرای کرد، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 ی عیراق  12.6% دەبێت لەگەڵ وەرگرتنی بەشە بودجەی پێشمەرگەش. 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 ی عیراق 12.6%  دەبێت لەگەڵ وەرگرتنی بەشە بودجەی پێشمەرگەش.

وتیشی، " ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە کە دەوترا عادل عەبدولمەهدی پێش دەست لەکارکێشانەوەی رەزامەندی دەربڕیوە پشکی 22 % لە بودجەی عیراق بە هەرێمی کوردستان بدات".

فارس عیسا، ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا لە دوای پەسەندکردنی بودجەی 2020 ی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". 


سەرچاوە: aynaliraqnews


ش . ر 



PM:06:00:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 10024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو