بزوتنەوەی گۆڕان: ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە
وێستگە نیوز-
بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ ی ١٢ ی ٢٠١٩ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا کە ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەکە ئاماژەی بەوە داوە، پەیوەندیدارە بە وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەدائی حکومەت لە(١٠٠) رۆژی رابردود، هاتووە، " روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازی".
راگەیەندراوەکە دەشڵێت، "لەم چوارچێوەیەدا، بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە".
ش . ر
PM:03:36:08/12/2019
ئهم بابهته 2820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت