چەكدارانی سەر بە توركیا لە ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان كشانه‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن، كە میلیشیاكانی سوریای سەر بە توركیا ناسراون، لە رێگەی ئێم فۆری نێوان حەسەكە و حەلەب كشانەوە.


لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەكرد، بەرپرسانی رووسیا و توركیا پرۆسەیەكی پشكنینی ھاوبەشیان لەسەر رێگەی ئێم فۆر لەنێوان حەلەب و حەسەكە ئەنجامداوە و پرۆسەكە لە شارۆچكەی عەین عیسا دەستیپێكرد تا شارۆچكەی تل تەمر.

راشیگەیاند، سەربازانی رووسیا و توركیا سەرپەرشتی پرۆسەكەی كشانەوەی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنیان كردووە لە رێگەی ئێم فۆر و ژمارەیەك بنكەشیان دەستنیشان كردووە بۆ دانانی خاڵی چاودێری ھێزەكانی رووسیا و توركیا.

ئاشكراشی كردووە، وێستگەی كارەبای شارۆچكەی مەبرووكای نێوان سەرێكانی و گرێسپی دەستی بە كار كردووەتەوە.

هــ. ر


AM:08:52:08/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت