دانانی ته‌له‌فزیۆن له دایه‌نگه‌كانی هه‌رێمدا قه‌ده‌غه ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دانانی تەلەفزیۆن لە سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومیەکاندا قەدەغە ده‌كات.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم رایگه‌یاندوه كه مه‌به‌ست له قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌له‌فزیۆن له دایه‌نگه‌كاندا، بۆ ئەنجامگەیاندنی کار و ڕۆڵی دایەنگەکانه بەشێوازێکی ڕێکوپێک و لە بەرژەوەندی منداڵان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری گشت دایەنگا (حکومی و ناحکومییەکان) كراوه‌ته‌وه کە دانانی تەلەفزیۆن لەناو دایەنگەکانیاندا بەهەموو شێوازێک قەدەغەیە."
پێشتر دایەنگا حکومی و ناحکومییەکان سەرپشکبوون لە دانانی تەلەفزیۆن بۆ منداڵان لە دایەنگەکانیاندا.
PM:08:06:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت