سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی وەرگرت

‌موزەیەن گیونەش و شیرین ئەمین

وێستگە نیوز-
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، ئەمڕۆ پێنجشەممە خەڵاتی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی وەرگرت.

ساڵیادەکە لە گەرمیان و لە شارۆچکەی کەلار لەلایەن رادیۆ دەنگ-ەوە رێکخرابوو تێیدا خەڵات بەخشرایە کەسایەتیەک ئەمساڵیش خەڵاتەکە بە سەڵاحەدین دەمیرتاش درا و لەلایەن شیرین ئەمین، هاوسەری کاوە گەرمیانیەوە بە نوێنەری هەدەپە بەخشرا..

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای کەلار شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیان بەڕێوەچو، کە تێیدا خەڵاتی کاوە گەرمیانی بەخشرا بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە.

ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ رایگەیاند؛ خەڵاتەكە بۆ تێکشکاندنی سنورەکانی نێوان نەتەوەکەمانەو بەخشینی خەڵاتەکە بە دەمیرتاش بۆ ئەوەیە چیتر سنورەکان نەمێنن و خەمی باشور ببێتە خەمی باکورو خەمی باکوریش خەمی پارچەکانی دیکە.

ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ لەبارەی بەخشینی خەڵاتەکە بە دەمیرتاش رایگەیاند، خەڵاتەكە بۆ تێکشکاندنی سنورەکانی نێوان نەتەوەکەمانەو بەخشینی خەڵاتەکە بە دەمیرتاش بۆ ئەوەیە چیتر سنورەکان نەمێنن و خەمی باشور ببێتە خەمی باکورو خەمی باکوریش خەمی پارچەکانی دیکە.

لە ساڵیادەکەدا موزەیەن گیونەش، نوێنەری هەدەپە خەڵاتەکەی وەرگرت و لە وتەیەکیشدا وتی، " کاوە کەسێکی نیشتمان پەروەر بو، بۆ راستیەکان خۆی دەخستە مەترسیەوە، ئەوەش جێگەی رێز و پێزانینە"

گیونیش وتیشی"لە باکور هەزاران زیندانی هەیە تەنها لە پێناو ئەو تێکۆشانانەن کە خەڵکانی نیشتمان پارێز گرتویانەتە بەر".

هەر لەو مەراسیمەدا نامەیەکی سەڵاحەدین دەمیرتاش خوێندرایەوە کە لە زیندانەوە بۆ مەراسیمەکەی نوسیبو، تێیدا سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەخشینی خەڵاتی کاوە گەرمیانی بە ناوبراو.


PM:05:36:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت