چیرۆكی ئه‌و خێزانه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ی له‌ ئێران ده‌رمانخوارد كران


وێستگه‌ نیوز ـ
ژن و پیاوێکی‌ دانیشتووی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە دوای‌ ئەوەی‌ بۆ پشکنینی پزیشکی بە هاوڕێیەتی دایکی ژنەکە سەردانی‌ ئێرانیان کرد، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە دەرمانخواردکران و پارەکانیان لێسەندرا.


ھێمن باقی، کە گەنجێکی شاری ھەڵەبجەیە دوای ئەوەی شەممەی رابردوو بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ چناری خێزانی روو لە وڵاتی ئێران بە ھاوڕێیەتی خەسووی دەکەن.

لە نێوان شاری مەریوان و باشماخ ئاشنا دەبن دوو پیاو ژنێک کە خۆیان بەخێزان دەناسێنن بە ھێمن باقی، دوای بەیەکتر ئاشنابوون پرسیار ئاڕاستەی ھێمن باقی، دەکرێـت ئامانجی سەردانی کردنتان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران چیە.

ھێمن و چیا، ئاماژە بەوە دەکەن بەمەبەستی پشکنین و دانانی منداڵی بلوری سەردانی شاری ورمێ دەکەن، لەبەرامبەردا گروپە تاوانکارەکە راستەوخۆ پێیان دەڵێن "ئێمەش رێگامان ھەمان رێگایە لەگەڵ ئێمە ھاووسەفەربن تاوەک بتوانین وەک وەرگێڕیش ھاوکاریکەر ھاوکاریتان بکەین".

دوای رەزامەندبوون رۆشتنیان لەگەڵ گروپە تاوانکارەکە لە نزیک شاری ورمێ لەگوندێک لەگوندەکان لادەدەن خانویەک بەمەبەستی پشوودان و مانەوەی شەو ئیسراحەت کردن، لەئەنجامی ھەڵسوکەوتەکانیان دایکی (چیا) خەسووی ھێمن، ھەست بە نا سروشتی پەیوەندی نێوان ژن و پیاوەکان دەکات، بۆیە ھێمنی زاوای لەھەڵسوکەوتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەڵام دڵپاکی ھێمن ھۆکار دەبێت کە ھەستی ناتەندروست بەرامبەر گروپە تاوانکارەکە دروست نەکات.

دوای ھێنانی قاوە خواردنەوەی لەلایەن ھێمن و چیا، راستەخۆ بێ ھۆش دەبن دایکی چیا خەسووی ھێمن، کە بە حاڵەتەکە دەزانێت ھاوار دەکات لەم کاتەدا لەلایەن گروپە تاوانکارەکە دەدرێتە بەرچەقۆ، دوای بێھۆشکردنی (ھێمن و چیا) تەواوی پارەو پێداوستییەکانیان دەبرێت بەئۆتۆمبیلی خۆیان لەگوندەکە بۆشوێنکی دوور لەناوچەی نیشتەجێبوون دەگوازرێنەوە، دوای داگرتنیان لەئۆتۆمبیل ئاگر لە جەستەی (ھێمن و چیا) بەر دەدەن واھەست دەکەن کە دایکی چیا گیانی سپاردوە بۆیە راستەوخۆ جێیان دەھێڵن.

چیا لەسەدا 90ی جەستەی سوتاوە لەنەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ لەژێر چاودێری پزیشکی وردا یە و ھێمن لەسەدا 40ی جەستەی سوتاوە بەھەمانشێوە لەژێرچارەسەری پزیشکدایە ھاوکات دایکی چیاش دوای برینداربوونی بەچەند چەقۆیە کەسەرباری برینداربوونەکەی ھەوڵی داوە خۆی بگەیەنیتە کەسێک تاوەک ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لەتاوانەکە ئاگادارکردوەتەوە ھاتوون رزگاریان کردوون لەژێر چارەسەری پزیشکی دایە.

گرووپە تاوانکارەکە ئەگەرچی دەستگیر نەکراون، بەڵام لەئێستادا ناسێنراونەتەوە ئەمەش چەندین تاوانی ھاوشێوەیان بوە کە ئەنجامیان داوە.
هــ. ر


AM:09:05:05/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 4988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو