باری ته‌ندروستیی ده‌میرتاش ناجێگیره و رێگه‌نادرێت ببرێته نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوزـ
پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ركرده كورده باری ته‌ندروستیی له زینداندا تێكچووه و داواشكراوه ببرێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام داواكه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئیگول ده‌میرتاش، خوشكی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه هاوكات پارێزه‌ریشیه‌تی، ئاشكرایكرد كه رۆژی 26ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، براكه‌ی له زینداندا هه‌ستی به ئازارێك له سنگیدا كردوه و له‌هۆش خۆی چووه و تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیش بووه.
وتیشی: له‌لایه‌ن پزیشكی گرتوخانه‌كه‌یه‌وه هێلكاریی دلی بۆ كراوه و داوایكردوه ببرێته ده‌ره‌وه‌ی زیندان تا پزیشكی پسپۆڕی دڵ و ده‌مار و كۆئه‌ندامی هه‌رس پشكنینی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا نه‌براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
هاوكات پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به سه‌رۆكایه‌تیی ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رێگه‌نه‌دان به گواستنه‌وه‌ی ده‌میرتاش بۆ نه‌خۆشخانه مایه‌ی قبوڵ كردن نییه.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)یە و لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا.
PM:09:26:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت