محەمەد حەسیب: لە ئاییندەیەكی نزیكدا دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەكات


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند لە ئاییندەیەكی نزیكدا دابەشكردنی نەوت لەسلێمانی دەستپێدەكات و ئێستا پرۆسه‌كه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی راگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە قەزا و ناحیەكانی سەربە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و لە ئێستاشدا لەچەمچەماڵ و بازیان و چەند ناوچەیەكی تر دابەشدەكرێت.

ئاشكراشیكرد بۆ یەك بەرمیل نەوت بڕی 46 هەزار دینار لەهاووڵاتی وەردەگیرێت و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا، لە سلێمانی دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات.

بەپێیی خشتەی دابەشكردنی نەوت بڕیارە سبەینێ سێشەممە 3ی كانونی یه‌كه‌می 2019،  لەسنوری قایمقامیەتەكانی شارەزور و دەربەندیخان دابەشكردنی نەوت به‌ڕێوه‌بچێت.


PM:09:04:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو