وەزیرى خوێندنى باڵا: لەناوەندەکانى خوێندن ڕێژەى ٥٢%ى خوێندکاران و٣٥%ى مامۆستایان لە خانمانن
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم
وێستگە نیوز-
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەناوەندەکانى خوێندن ڕێژەى ٥٢%ى خوێندکاران و ٣٥%ى مامۆستایان لە خانمانن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى (٢/١٢/٢٠١٩) لەهۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لە میانى گفتوگۆیەکى کراوەدا، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی بەشداری لە هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژناندا کردووە.
لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى لیژنەى داکۆکى کردن لەمافى ژنان لە پەرلەمان و ڕاوێژکار و بەرێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەرى سێنتەرکانى جێندەرناسى لەزانکۆکانى کوردستان بەشداربوون و ، کە بەناونیشانى خوێندنی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان بەڕێوەچووە.
ئارام محەمەد قادر، لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، کۆمەڵێک ئاماژەی پۆزەتیڤ هەن دەربارەی ڕۆڵ و ئامادەیی خانمان لە کەرتى خوێندنى باڵا، بۆ نمونە کچان ڕێژەى ٥٢%ى خوێندکارانی قۆناخی بەکالۆریۆس پێکدەهێنن، لە نێو مامۆستایانیشدا ڕێژەى خانمان ٣٥%ە. و لە نێو سەرکردە ئەکادیمیەکانیشدا ژنان ڕێژەی٨% یان هەیە.
PM:07:05:02/12/2019
ئهم بابهته 4328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت