سەرچاوەیەک بۆ روسیا تودەی: سەرۆک کۆمار هیچ ناوێکی بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی بەدەست نەگەیشتووە

‌بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق


وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، تا ئێستا بەرهەم ساڵح هیچ ناوێکی وەک جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عیراق بەدەست نەگەیشتووە. 

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی دەوترێت چەند ناوێک وەک جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی گەیەنراونەتە دەستی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق دوورە لە راستیەوە".

وتیشی، " سەرۆک کۆمار تا ئێستا هیچ ناوێکی بەدەست نەگەیشتووە".

جێی ئاماژەیە سەرچاوەکانی هەواڵ رۆژێک دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، چەند ناوێکیان ئاماژە پێکرد کە یەکێک لەوان دەبنە سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق.

ناوەکان پێکهاتبوون فائیق زەیدان، محەمەد ئەلسودانی، عەبدولحسێن عەبتان، عەدنان زەرفی، عیزەت شابەندەر.
 


PM:06:47:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت