قایمقامی سلێمانی: رێگە نادرێت بە نایاسایی سەوزە و میوە هاوردە بکرێت

‌ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی


وێستگە نیوز- 
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، گرنگی تەواو بە بەروبوومی ناوخۆ دەدەن و رێگەش نادرێت بە نایاسایی سەوزە و میوە هاوردە بکرێت.
 
 
بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دیاریکردنی هاوسەنگی بەروبومی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی سلێمانی رایگەیاندووە بە ئامانجی زیادکردنی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژە خۆماڵیەکان دەکەن.
 
وتووشیەتی، " وەک هاوکارییەک بۆ جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەکەنەوەو هیچ بڕە پارەیەک لەکاتی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە جوتیاران وەرناگیرێت و هەر نوسینگەیەکی کشتوکاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت رووبوڕوی سزا دەکرێتەوە".


PM:04:59:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو