لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی ١١ دا، ٩ شوێن لە شاری سلێمانی داخراون
شاری سلێمانی
وێستگە نیوز-
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکی مانگی رابردووی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیەوە لە مانگی ١١ دا ٩ شوێن لە شاری سلێمانی داخراون.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، " لە مانگی ١١ دا لەدوای چالاکی و بەدواداچوونی لیژنەکان چوار هەزار و ٩٢٠ شوێن سەردانیان کراوە و لە کۆی ئەوەش ٩٥٣ شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوەو ٦٤٢ شوێنیش ئاگادار کراونەتەوە کە پێویستە پابەند بن، بەهۆی سەرپێچیشەوە ٢٩ شوێن داخراون، ٩ شوێنیش بەهۆی ئەو سەرپێچیانەی کردوویانە رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە".
لە ئامارەکەدا هاتووە "لە ماوەی ئەو مانگەدا بڕی ٣٦ هەزار و ٩٦٠ تۆن مادەی بەسەرچوو لەناوبراوە، کۆی گشتی پارەی غەرەماکراویش لە مانگی ١١ دا بریتیە لە ٣٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار کە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی".
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، " مانگی ١١ بەراورد بە مانگی ١٠ سەرەڕای ئەوەی سەردانەکان کەمیان کردوووە بەڵام ژمارەی سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەکان زیادیان کردووە، بڕی خۆراک و شمەکی تەلەفکراویش لە مانگی ١١ دا کەمیکردووە، بەجۆرێک لە ٥١ هەزار تۆنەوە بووە بە نزیکەی ٣٧ هەزار تۆن".
PM:03:53:02/12/2019
ئهم بابهته 2900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت