واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی عادل عەبدولمەهدی كۆده‌كرێته‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوز ـ
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عیراق له رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كردووه، داوای راگرتنی بڕیاری دامه‌زراندنی پله تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌ی پشكپشكێنه دانراون.
له یاداشته‌كه‌دا كه نزیكه‌ی 20 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر كردووه و دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، تیایدا ده‌ڵێن: "داواكارین ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون له‌سه‌ر راگرتنی دامەزراندنی پله تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، به‌پێی بڕیاری دادگا فیدراڵی كه به‌پێی پشكپشكێنه دیاریكراو دانراون".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاماژه‌یان پێداوه، کە راگرتنی ئەو بڕیارانە لەبەر ئەوەیە سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی و رای گشتی تیادایه، كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له پشكپشكێنه له دابه‌شكردنی پله تایبه‌ته‌كاندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌سه‌ند كرد.
هــ. ر
AM:08:31:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 9632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت