داعش هێرشەکەی دوێنێی شاری لەندەن-ی ئەنجامداوە
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ شەممە رێکراوی داعش رایگەیاند، هێرشەکەی شاری لەندەن ئەندامانی رێکخراوەکە ئەنجامیان داوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز-ی عەرەبی بڵاویکردەوە ، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی دوێنێ هەینی شاری لەندەن-ی پایتەختی بریتانیا راگەیاندووە.
دوێنێ هەینی ٢٩ ی ١١ ی ٢٠١٩ پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، لەسەر پردی شاری لەندەن هێرشێک بە جەقۆ کرایە سەر خەڵک و بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون، دواتریش پۆلیسی شارەکە تەقەی لە هێرشبەرەکە کردوە و کوژراوە.
دوای هێرشەکەش بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هێرشەکەی بە " تیرۆرستی " ناوبردبوو.
PM:09:25:30/11/2019
ئهم بابهته 3092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت