پوتین: پەیوەندیمان لەگەڵ کوردەکان هەمیشەیی و مێژووییە
وێستگە نیوز-
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، دانیشتووانە کوردەکانی سوریا بەشێوەیەکی باش مامەڵەیان لەگەڵ سەربازەکانی روسیا لەو وڵاتە کردووەو دەزانن روسیا بۆ پراستینی کوردەکان لەوێیە، وتیشی، "پەیوەندیمان لەگەڵ کوردەکان هەمیشەیی و مێژووییە".
پوتین لە وتەیەکیدا لە شاری ناڵتچیک-ی روسیا وتی، " ئەوەی ئێستا لە سوریا روودەدا و ئەو دەرئەنجامە ئەرێنیانەی لە سنوری سوریا-تورکیا هاتووەتە کایەوە بە هاوکاری کوردەکان بووەو ئەوەش لە بەرژەوەندیاندایە، خەڵکی ناوچەکەش لەوە تێدەگەن، بە خۆشەویستی و دۆستایەتیەوە مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن".
وتیشی، "پۆلیس و سەربازەکانی روسیا لە هەموو ئەو شار و ناوچانەی لە سنوری سوریا-تورکیا دەوریاتی هاوبەشی لێ ئەنجامدەدەن لەلایەن کوردەکانەوە زۆر بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەبەرئەوەی ئەو خەڵکە دەزانن روسیەکان بۆ پاراستنیان لەوێن، ئەمە راستیەکی سادەیە".
ڤلادمیر پوتین وتی، " دەمەوێ جەخت لەوە بکەمەوە کە پەیوەندیمان لەگەڵ گەلی کورد هەمیشیەییە بەڵکو مێژژویی زۆر باشە".
PM:10:41:29/11/2019
ئهم بابهته 4504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت