ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێک بەشێوەیەکی ترسناک لە پردێکەوە دەکەوێتە خوارەوە



وێستگە نیوز-
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری حەیدەر ئابادی هیندستان ئۆتۆمبێلێک لە پردێکەوە دەکەوێتە خوارەوەو چەند کەسێک دەکاتە قوربانی.

میدیاکانی هیندستان بڵاویان کردووەتەوە، لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سەر پردێکەوە بەسەر چەند پیادەیەکدا ژنێک گیانی لەدەست داوەو شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و لە پردێکی بەرزەوە بەسەر ژمارەیەک پیادەدا دەکەوێتە خوارەوە.

رووداوی هاوشێوە یەکەم جار نیە لە هیندستان روودەدات، هەر لەم مانگەدا بە هەمان شێوە  ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و لە بەرزی 40 پێ-وە کەوتە خوارەو لە ئاکامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداو 40 کەسی دیکەش برینداربوون.


ش . ر



PM:02:39:24/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 8156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو