باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، راگه‌یاند، كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 22، سلێمانی 17، دهۆك 20، كه‌ركوك 23پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 23، سلێمانی 18، دهۆك 21، كه‌ركوك 24 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:29:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت