سه‌رۆك هۆزه‌كانی كه‌ربه‌لا دیدارێكی عه‌بدولمه‌هدیان ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
شێخ و سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا بانگهێشتێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان بۆ كۆبونه‌وه و سازكردنی دیدارێك ره‌تكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شێخ و سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا رایانگه‌یاندوه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندان و گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه ناوچه‌كانی عیراق و پارێزگای كه‌ربه‌لا، سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌رده‌وام كۆبونه‌وه‌یان كردوه.
راشیانگه‌یاندوه كه سه‌رۆك هۆزه‌كان پشتیوانیان له هه‌نگاوه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز كردوه كه له‌به‌ر زوڵم و هه‌ژاری هاتونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا دژی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر موڵكی گشتی بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌رۆك هۆزه‌كانی كه‌ربه‌لا بانگهێشتێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان ره‌تكردوه‌ته‌وه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
جه‌ختیشان كردوه‌ته‌وه كه جگه‌له خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه نییه بۆ داواكردنی مافه ره‌واكانی خه‌ڵك.
PM:11:54:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت