حكومه‌تی عیراق ئازادكردنی دوو هه‌زار و 400 خۆپیشانده‌ری راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق رایگه‌یاند دوو هه‌زار و 400 كه‌سیان ئازاد كردوه كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركرابوون.
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد و رایگه‌یاند: ده‌ستگیركراوه‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه بارگرژهكانی عیراق بوون و سه‌رجه‌میان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوه‌وه، هاوڵاتیاتی به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی باشوری عیراق رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و سیستمی حوكمڕانیش له په‌رله‌مانییه‌وه بگۆڕێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
به‌هۆی روبه‌ڕبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه تائێستا زیاتر له 300 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و هه‌زارانی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.
PM:10:38:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت