حكومەتی ئێران: پلان هەبووە كێڵگە غازییەكان بتەقێنرێتەوە

‌عەلی رەبیعی وتەبێژی حكومەتی ئێران

وێستگە نیوز-
عەلی رەبیعی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند كە پلانێك لە ئارادا بووە بۆ تەقاندنەوەی كێڵگە غازییەكان.


رەبیعی باس لەوە دەكات كە ئەمڕۆ حكومەت راپۆرتی ئەوەی پێگەیشتووە كە دەستێك لە باشووری ئێران هەوڵیداوە كێڵگەی غازییەكانی عەسلەوییە بتەقێنێتەوە ، پاش ئەوەی رێگای هاتووچۆی كێڵگەكەیان داخستووە و رێگریان كردووە لە گۆڕینی نۆرەی كاركردن.

عەسلەوییە بە گرنگترین كێڵگەی غازی ئێران دادەنرێت و تەقاندنەوەی زیانێكی گەورە بە ئابووری ئێران و خزمەتگوزاری غازی دەكات، لەو بارەوە رەبیعی دەڵێت گەلی ئێران دەزانن كێ سوودمەند دەبێت لەو كارە.

ناوبراو وتیشی: ژمارەیەك كەسی نەناسراویش هەوڵیانداوە هێرش بكەنە سەر بنكەكانی پەیوەندی لە هەردوو شاری شیراز و ئەسفەهان، ئەگەر سەركەوتوو بوونایە خزمەتگوزاری تەلەفۆن لە ملیۆنان كەسی ئێرانی دەبچڕا.

د.ح
 


PM:02:49:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو