قایمقامیەتی سلێمانی دەستدەگرێت بەسەر بڕێك هەنگوینی هاوردە دا
وێستگە نیوز-
به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاوردهكردنیهوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك هه‌نگویندا ده‌گرن و ره‌وانه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.
له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نگوینی داوه و داوای له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (200) دوسه‌د كلیۆگرام هه‌نگوینی ئێرانی‌دا گرتووه، به‌نوسراوی فه‌رمی هه‌نگوینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردووه بۆ گرتنه به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به هه‌نگوینه‌كه وخاوه‌نه‌كه‌ی.
هه‌نگوینه‌كه به‌شێوه‌ی قاچاغ له‌وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌ی پێنجوێن كراوه، له‌وێوه‌شه‌وه بۆ شاری سلێمانی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی هه‌نگوینه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاسایشی سلێمانی به‌پێدانی زانیاری و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كاڵاوشمهكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، یاخود ده‌رچوونی رۆژانه‌ی كارمه‌نده‌كانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان هاوكاری ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات.
د.ح
PM:01:35:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت