حزبەكان لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی رێككەوتوون


وێستگە نیوز-
بە پێی رێككەوتنێك عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی وەك سەرۆكوەزیران دەمێنێتەوە و ژماریەك وەزارەت دەگۆڕدرێن كە چەند وەزیرێكی سیادی و كوردیشیان تێدایە.


سەرچاوەیەك بۆ وێستگە نیوز ئەو رێككەوتنەی ئاشكراكرد كە 12 حزبی عیراقی لەسەری رێككەوتوون، ئەو رێككەوتنەش پارتی و یەكێتی لە هەرێمی كوردستان تێدا بوون و ئیمزایان لەسەر كردووە.

ئەو 12 حزبە سەرجەمیان لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی وەك سەرۆكی وەزیران كۆك بوون، هەروەها سەرۆكوەزیران سەرپشك كراوە بۆ گۆڕانكاری لە كابینەكەیدا و ئەنجامدانی چاكسازیەكان.

هەروەها ئەو لایەنانە لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە 12 وەزارەت وەزیرەكانیان بگۆڕدرێن كە چەند وەزارەتێكی سیادیان تێدایە و بڕیارە وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆ بگۆڕێن، هەروەها دوو وەزیری كوردیش دەگۆڕدرێن.

سەرەڕای ئەو بڕیارە بەڵام خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای هەمواری دەستور و حكومەتی كاتی و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن.

د.ح

 

 


AM:11:45:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت