ده‌قی پرۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه
دیمه‌نێك له‌رۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌شاری سلێمانی
وێستگه نیوز-
ڕێـكخراوی لێـكۆڵیـنه‌وه‌و گه‌شـه‌پێـدان (RDO)، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، پرۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
وێستگه نیوز ده‌قی پرۆژه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
ڕێـكخراوی لێـكۆڵیـنه‌وه‌و گه‌شـه‌پێـدان (RDO)
Research and Development Organization
پڕۆژه‌ی چاودێریكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی (2018)
ڕاپۆرتی ساڵی یه‌كه‌م
(30/9/2018 ــ 30/9/2019)
پێشه‌كی
له‌ڕۆژی (30/9/2018) هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
دوای په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕۆژی (6/11/2018) دا، یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ، ئه‌م دانیشتنه له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو (ڕێڤنگ محه‌ممه‌د هروری) كه له‌لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یه‌كه به‌یه‌كه سوێندی یاساییان خوارد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكی زۆر له‌نێوان لیسته‌كانی په‌رله‌مان هه‌بوو له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت، بۆیه سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند "زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان پێشنیاریان كردووه دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بهێڵدریێته‌وه تاوه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی كابیینه‌ی نوێی حكومه‌ت". ئینجا سه‌رۆكی كاتی ئه‌م پێشنیاره‌ی خسته ده‌نگدان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا، ئه‌میش بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌كراوه‌یی هێشته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی لیسته‌كان ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتن، به‌وه‌ش كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان
دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی دوو مانگ و نیو، له‌ڕۆژی (18/2/2019) دا، په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌ستی به‌ته‌واوكردنی دانیشتنه كراوه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه.
له‌م دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا. د. ڤاڵا فه‌رید كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به (63) ده‌نگ به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها هێمن ئه‌حمه‌د هه‌ورامی به (68) ده‌نگ به‌جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و، مونا نه‌بی به (60) ده‌نگ به‌جێگری دووه‌می سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا. له‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا له‌كۆی (111) ئه‌ندامی په‌رله‌مان، (76) ئه‌ندام به‌شدارییان كردوو، (35) ئه‌ندامیش بایكۆتی ئه‌م دانیشتنه‌یان كرد. به‌هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بڕیاری ژماره (1) ی دانیشتنی ده‌سپێكی خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م له‌ڕۆژی (18/2/2019) به‌ئیمزای ڕێڤینگ محه‌ممه‌د هروری سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان، ده‌رچوو.
دانیشتنی (1) ی نا ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (26/2/2019) به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆ هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی یاسایی به‌ڕێوه‌چوو، بێ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری له‌م لێژنه‌یه‌دا بكات. هه‌روه‌ها له‌م دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕه‌خنه‌ی له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گرت كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌لێژنه‌ی یاسایی دانه‌نراوه. به‌هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی یاسایی، بڕیاری ژماره (2) ی دانیشتنی نا ئاسایی ژماره (1) ی خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م له‌ڕۆژی (18/2/2019) به‌ئیمزای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌رچوو. به‌وه‌ش كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان ته‌واو بوون و په‌رله‌مانی كوردستان چووه ناو وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوولی پێنجه‌م و كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستیان پێكرد.
له‌ڕۆژی (1/3/2019) دا، دانیشتنی ژماره (1) ی ئاسایی خوولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م دانیشتنه زیاتر دانیشتنێكی پڕۆتۆكۆلی بوو بۆ كردنه‌وه‌ی خوولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان، كه عورف وایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێكی تێدا پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌ركه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان.
دانیشتنی ژماره (2) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (12/3/2019) به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا (14) لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران. هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش بۆ لێژنه‌ی یاسایی به‌بڕیاری ژماره (3) ی په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ردرا. به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوو ئه‌ندامه تازه‌یه بۆ لێژنه‌ی یاسایی، بڕیاری ژماره (3) ی دانیشتنی ئاسایی ژماره (2) ی خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م له‌ڕۆژی (12/3/2019) به‌ئیمزای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌رچوو. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌شدا، بڕیاری ژماره (4) ی دانیشتنی ئاسایی ژماره (2) ی خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م له‌ڕۆژی (12/3/2019) به‌ئیمزای ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ده‌رچوو، كه تایبه‌ت بوو به‌پێكهێنانی ئه‌م لێژنه هه‌میشه‌ییانه‌ی په‌رله‌مان: (لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ).
دانیشتنی ژماره (3) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (30/3/2019) به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا پێشنیاری كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خرابووه ڕوو كه به‌یاسای ژماره (2) ی ساڵی (2017) ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه دابه‌شكرا بوو، هه‌روه‌ها له‌خوولی چواره‌می په‌رله‌ماندا به‌ژماره یاسای (10) ی ساڵی (2018) دا، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكاییه‌تی هه‌رێمیش هه‌ڵپه‌سێردرابوو، خرابووه به‌رنامه‌ی كار.
دوای خوێندنه‌وه‌ی (پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور) كه به‌ئیمزای (68) په‌رله‌مانتار ئاڕاسته‌ی لێژنه‌ی یاسایی كرابوو، له‌نێو لێژنه‌ی یاساییش به‌ئیمزای (7) په‌رله‌مانتار بۆ سه‌رۆكایه‌تی نێردرا بوو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی یاسایی خوێنرایه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی لێژنه‌كه كرایه‌وه تاوه‌كو ڕاپۆرتی كۆتایی له‌باره‌یه‌وه بنووسرێت.
دانیشتنی ژماره (4) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژانی (2 ــ 3/4/2019) به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتووێژكردن له‌باره‌ی ئه‌م یاسایه.
دانیشتنی ژماره (5) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژانی نێوان (10/4 ــ 8/5/2019) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م دانیشتنانه‌دا دوای وتووێژ، پێشنیازی یاسای كراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌نگی (89) په‌رله‌مانتار، به‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی (2019) په‌سندكرا. له‌م یاسایه تازه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌بری یه‌ك جێگر، دوو جێگری ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاری ده‌كرێت و، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌نێو په‌رله‌ماندا هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌م یاسایه وه‌كو بڕیاری ژماره (5) ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئیمزاكراوه.
دانیشتنی ژماره (6) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (28/5/2019) به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاری ژماره (6) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی بڕگه (1) ی ماده‌ی (56) له‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) هه‌مواركراوی و خاڵی (5،6) له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی (4) له‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی (2019) ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م بڕیاره به‌ئیمزای د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ڕۆژی (28/5/2019)، ده‌رچوو.
دانیشتنی ژماره (7) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (10/6/2019) به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به‌ڕێكاره‌كانی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئینجا دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سوێندخواردنه‌كه، هه‌ندێك له‌میوانه‌كانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه وتاریان خوێدنه‌وه‌و، پاشان سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم وتارێكی پێشكه‌شكرد. دواتر پرۆسه‌ی ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌نه‌چوو، به‌ڵكو گوازرابۆوه بۆ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵاو له‌وێ به‌ڕێوه‌چوو.
دانیشتنی ژماره (8) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (11/6/2019) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م دانیشتنه‌دا بڕیاری ژماره (7) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه تایبه‌ت بوو به‌ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی بڕگه (3) ی ماده‌ی (56) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی (1992) هه‌مواركراو له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره (8) ی ڕۆژی (11/6/2019) به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م بڕیاره به‌ئیمزای د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ڕۆژی (11/6/2019)، ده‌رچوو.
دانیشتنی ژماره (9) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (30/6/2019) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م دانیشتنه‌دا بڕیاری ژماره (8) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه تایبه‌ت بوو به‌درێژكردنه‌وه‌ی خوولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ ده‌بووایه له‌ڕۆژی (30/6/2019) كۆتایی پێ بێت. به‌پێی ئه‌م بڕیاره خوولی به‌هاره تاوه‌كو ڕۆژی (15/7/2019) درێژكرایه‌وه كه ده‌كاته ته‌نیا دوو هه‌فته.
دانیشتنی ژماره (10) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (6/7/2019) به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پێشنیازی یاسایی خوێنرانه‌وه‌و، دوای خوێندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی لێژنه پێوه‌ندیداره‌كان كران. پێشنیازه یاساییه‌كان بریتی بوون له (پێشنیازی یاسای مرۆڤ سازی له‌هه‌رێمی كوردستان)، (پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌سنوری شاره‌وانییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان). (پێشنیازی یاسای هه‌مواری یاسای ژماره (3) ی ساڵی (2009) ی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان).
دانیشتنی ژماره (11) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (7/7/2019) به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای هه‌مواری یاسای ژماره (3) ی ساڵی (2009) ی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
دانیشتنی ژماره (12) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (8/7/2019) به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره (2) ی ساڵی (2019)، كه بریتی بوو له‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3) ی ساڵی (2009) ی په‌سندكرد به‌ناوی (یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق). ئه‌م یاسایه له‌پێنج ماده پێكهاتبوو، به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌مواره یاساییه، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری شاره‌كان له‌ده‌ره‌وه یا له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت، به‌و مانایه‌ی مه‌رج نییه پارێزگار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بێت و به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كردبێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌نێو یاساكه‌ی پێشتردا هه‌بوو. ئه‌وه‌ش دووه‌م یاسا بوو كه په‌رله‌مانی كوردستان له‌م خووله‌دا ده‌ری بكات، دوای ده‌ركردنی یاسای ژماره (1) ی تاییبه‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
دانیشتنی ژماره (13) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (10/7/2019) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م دانیشتنه‌دا بڕیاری ژماره (9) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه به‌پشت به‌ستن به‌بڕگه‌ی (4) ی ماده‌ی (56) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی (1992) هه‌مواركراو، ماده‌ی شه‌شه‌م ی یاسای ژماره (3) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو، په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره (13) ی خۆیدا، بڕیاری ژماره (9) ی ده‌ركرد، كه تایبه‌ت بوو به‌یه‌كه‌م: متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ متمانه پێدان. سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی وه‌زاری نۆیه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. به‌م شێوه‌یه كابینه‌ی وه‌زاری نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی وه‌كو جێگری سه‌رۆك و، (21) وه‌زیر پێكهاتبوو. ئه‌م بڕیاره به‌ئیمزای هێمن هه‌ورامی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌رچووه.
دانیشتنی ژماره (14) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (11/7/2019) به‌ڕێوه‌چوو، له‌م دانیشتنه‌دا بڕیاری ژماره (10) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه به‌پشت به‌ستن به‌ماده‌ی (48) له‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) هه‌مواركراوو، حوكمی بڕگه‌ی چواره‌می ماده‌ی (15) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌هه‌ڵبژاردنی د. ڕێواس فایق بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها له‌م دانیشتنه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیازی بریاری دیاركردنی ڕۆژی (3/8/2014) وه‌كو ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان، به‌ڕێوه‌چوو.
دانیشتنی ژماره (3) ی نا ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (3/8/2019) دا، به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا بڕیاری ژماره (11) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه تێیدا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی (3/8) ی هه‌موو ساڵێك، به‌ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دیاری بكرێت.
دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خوولی پاییزه‌ی گرێدان له‌ساڵی یه‌كه‌می خوولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (1/9/2019) به‌ڕێوه‌چوو. له‌ده‌سپێكی ئه‌م دانیشتنه‌دا د. ڕێواز فایق وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بووه، (3) پێشنیازه یاسا‌و بڕیار په‌سندكراون. (14) پێشنیازه یاسا‌و بڕیار ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كراون. (2) پێشنیازه یاسا مه‌رجی ڕواڵه‌تی پێشنیازه یاسایان تێدا نه‌بووه‌و گێڕدراوه‌ته بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه واژوویان له‌سه‌ر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چاكی بكه‌نه‌وه. (1) پێشنیازه یاسا ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كراوه بۆ ئاماده بوون له‌كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند. (6) پێشنیازه یاسا‌و بڕیار ئاماده كراون بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م. (2) پێشنیازه یاسا به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراون و نێردراون بۆ وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر زمانی كوردی. (1) پێشنیازه یاسا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی یاسایی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. (2) پێشنیازه یاسا هێشتا ئاڕاسته‌ی لێژنه‌ی یاسایی نه‌كراوه. (1) پێشنیازه یاسا ئاڕاسته‌ی لێژنه‌ی یاسایی كراوه‌و هێشتا نه‌نێردراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی. (2) پێشنیازه یاسا له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شكراون، به‌ڵام حكومه‌ت پێشتر داوای گێڕاندنه‌وه‌یانی كردبوو، بۆیه ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا تێبینی ده‌كرێت، بریتییه له‌وه‌ی تا كردنه‌وه‌ی وه‌رزی پاییزه‌ی خوولی په‌رله‌مانیش، حكومه‌ت هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی بۆ په‌رله‌مان نه‌ناردووه تاوه‌كو كاری له‌سه‌ر بكرێت.
دانیشتنی ژماره (1) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (17/9/2019) دا، به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان خرایه ڕوو، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ (6) پَشنیازی یاسایی كه ئیمزای ژماره‌ی پێویستی په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه. پێشنیازه یاساكان بریتی بوون له (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغیكردن به‌نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره 41 ی ساڵی 2088). پێشنیازه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ژماره 11 ی ساڵی 2010 ی هه‌مواركراو). پێشنیازه یاسای (ڕێكخستن و یه‌كخستنی عه‌لوه‌كان). پێشنیازه یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالی واژووی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره 78 ی ساڵی 2012). پێشنیازه یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای گرتنی مایه‌ی قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌بازاڕه نێوخۆییه‌كان ژماره 18 ی ساڵی 2088 ی هه‌مواركراو). پێشنیازه یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای هاورده‌و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ژماره 9 ی ساڵی 2006).
دانیشتنی ژماره (2) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (25/9/2019) دا، به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.
دانیشتنی ژماره (3) ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (29/9/2019) دا، به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌میدا
1)په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (30/9/2018 ــ 30/9/2019)، ته‌نیا دوو یاسای ده‌ركردووه، كه بریتی بوون له‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی (2019) تایبه‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، یاسای ژماره (2) ی ساڵی (2019) تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان. یاسای یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئیمزاكراوه‌و بڕیاری ژماره (5) ی بۆ ده‌رچووه، چونكه ئه‌و كات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵپه‌سێردرا بوو و، هێشتا سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵنه‌بژێردرا بوو. به‌ڵام، یاسای دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئیمزاكراوه.
2)په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، ته‌نیا (11) بڕیاری ده‌ركردووه. (6) بڕیاری تایبه‌ت بووه به‌ڕێكخستنی ئیش و كاره‌كانی خۆی و دانانی لێژنه‌كان و متمانه‌دان به‌ئه‌ندامی تازه له‌جێگای ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان له‌جێگای سه‌رۆكی پێشوو، (1) بڕیاریشی تایبه‌ت بوو به‌درێژكردنه‌وه‌ی خوولی به‌هاره‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته. (1) بڕیاری تایبه‌ت بووه به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم و، (2) بڕیاریشی تایبه‌ت بوون به‌ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و متمانه‌پێدانی. (1) بڕیاری تریشی تایبه‌ت بوو به‌ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان.
3)له‌كۆی ئه‌م (11) بڕیاره‌دا (1) بڕیار كه بڕیاری یه‌كه‌مه، به‌ئیمزای سه‌رۆكی (كاتی) ته‌مه‌ن بووه، بڕیاره‌كانی تر به‌ئیمزای سه‌رۆك یا جێگری یه‌كه‌می په‌رله‌مان بووه. له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی د. ڤاڵا فه‌رید (7) بڕیار ده‌ركراوه، له‌سه‌رده‌می د. ڕیواس فایق (1) بڕیار ده‌رچووه‌و، (2) بڕیاریش به‌ئیمزای هێمن هه‌ورامی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك ده‌رچووه.
4)له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا (14) دانیشتنی ئاسایی و، (3) دانیشتنی نا ئاسایی ئه‌نجامداوه.
5)له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ (10) پێشنیازی یاساییكردووه، (2) له‌م پێشنیازانه بوونه‌ته یاسا، به‌ڵام (8) پێشنیازه‌كه‌یتر نه‌چوونه‌ته قۆناغی ده‌رچوون وه‌كو یاسا. هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوونه یاسا‌و مه‌رسومیان پێده‌ركرا. به‌ڵام، پێشنیازه یاساییه‌كانی تری وه‌كو (مرۆڤ سازی له‌هه‌رێمی كوردستان)، هه‌روه‌ها (به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌سنوری شاره‌وانییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان)، (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغیكردن به‌نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره 41 ی ساڵی 2088)، (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ژماره 11 ی ساڵی 2010 ی هه‌مواركراو)، (ڕێكخستن و یه‌كخستنی عه‌لوه‌كان)، (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالی واژووی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره 78 ی ساڵی 2012)، (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای گرتنی مایه‌ی قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌بازاڕه نێوخۆییه‌كان ژماره 18 ی ساڵی 2088 ی هه‌مواركراو)، (به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای هاورده‌و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ژماره 9 ی ساڵی 2006)، نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی تاوه‌كو ببنه یاسا‌و مه‌رسومیان پێده‌ربچێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چوار لیستی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌كی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌مان بۆ كردووه، ڕاپۆرتی چاودێری به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نیا چاودێری چوار لیستی گه‌وره‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ساڵی (2018) ده‌كات، كه بریتین له‌لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به (45) كورسی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به (21) كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به (12) كورسی، نه‌وه‌ی نوێ به (8) كورسی.
له‌كاتی پێداچوونه‌وه‌و به‌راوردكردنه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ ئیشكردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م چوار لیسته‌دا، بۆ مان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م چوار لیسته به‌ڵێن و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان نه‌نووسیوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ناوی به‌رنامه‌ی لیستی هه‌ڵبژاردن خستبوویانه ڕوو، به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بووه، نه‌وه‌كو به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستێكی په‌رله‌مانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری به‌رنامه‌كان تایبه‌ته به‌كاری حكومه‌ت، نه‌وه‌كو به‌ڵێن بوو بێت بۆ داڕشتنی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه لێره‌دا یه‌كه به‌یه‌كه به به‌رنامه‌ی لیسته‌كاندا ده‌چینه‌وه تاوه‌كو بزانین له‌ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ئیشكردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، چه‌ند به‌ڵێنیان جێبه‌جێكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌كاتی پێداچوونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كاندا، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و (8) پێشنیازه یاساییه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی تاوه‌كو ببنه یاسا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ڕوونیش نه‌بێت، به‌ڵام له‌نێو به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كاندا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌چوونه‌ته قۆناغی كۆتایی و نه‌بوونه‌ته یاسا، بۆیه وا ته‌ماشایان ناكه‌ین كه به‌ڵێنی جێبه‌جێكراون، به‌ڵكو ته‌نیا هه‌وڵن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنانه.
یه‌كه‌م: لیستی ژماره (183) ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
به‌رنامه‌ی لیستی پارتی له (10) به‌ش پێكهاتووه، هه‌ر به‌شێك دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌رو سێكته‌ری جیاواز به‌جۆرێك به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی تێدایه كه هه‌ندێكیان جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌مه‌و، هه‌ندێكی تریشیان هیچ پێوه‌ندی به‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه.
به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (10) به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن له‌خۆ ده‌گرێت. به‌شی دووه‌م (11) به‌ڵێنی تێدایه‌و، به‌شی سێیه‌میش (8) به‌ڵێن و، به‌شی چوارم (3) به‌ڵێن و، به‌شی پێنجه‌م (4) به‌ڵێن و ، به‌شی شه‌شه‌م (5) به‌ڵێن و، به‌شی حه‌وته‌م (5) به‌ڵێن و، به‌شی هه‌شته‌م (6) به‌ڵێن و، به‌شی نۆییه‌م (4) به‌ڵێن و به‌شی ده‌یه‌م (4) به‌ڵێن له‌خۆ ده‌گرێت. كۆی به‌ڵێنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌نگده‌رانی، بریتییه له (60) به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن كه پێویست ده‌كات له‌ماوه‌ی چوار ساڵی خوولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا جێبه‌جیێان بكات.
به‌شێك له‌م به‌ڵێنانه پێوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ی به‌ڵێن نین بۆ دانانی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی، یا ده‌ركردنی بڕیارێكی په‌رله‌مانی، به‌ڵكو به‌شێكن له‌كاری حكومه‌ت، وه‌كو ده‌زانین جیاوازی هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه لیسته‌كان به‌ده‌نگده‌ری خۆیانی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی حكومییه‌وه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
بۆ نموونه، به‌شێك له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بریتییه له‌وانه‌ی خواره‌وه:
-"جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ی ده‌ستوورو پێداگیری له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئداره‌ی هه‌رێم و دیاریكردنی سنووری كوردستان و كۆتاییهێنان به‌دواخستن و خۆدزینه‌وه له‌جێبه‌جێكردنی".
-"ڕێكخستنی نوێنه‌رایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا".
-"كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاواره‌كان به‌گشتی و باشتركردنی باروگوزه‌رانیان. هاوكات هه‌وڵدان و هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی بۆ دابینكردنی سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌و ژیانێكی ئاسووده".
ئه‌م سێ خاڵه نموونه‌یه‌كی زۆر بچووكن له‌باره‌ی گشتگیری به‌ڵێنه‌كان و ئه‌سته‌می جێبه‌جێكردنیان، چونكه پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی لیستی (183) ی پارتی داویانه‌ته ده‌نگده‌رانیان، به‌شێكن له‌كارنامه‌ی حكومه‌ت و پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه، كه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما وه‌ستاوه كه بریتین له (یاسادانان، په‌سندكردنی بودجه‌و حیساباتی كۆتایی، چاودێری كاری حكومه‌ت). بۆیه جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كان، ئێستا به‌چه‌ند خاڵێك ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی لستی پارتی ده‌خه‌ینه ڕوو:
1)له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی خوولی پێنجه‌می په‌له‌مانی كوردستاندا، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ یه‌كێك له‌م (60) به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و به‌دینه‌هێناوه، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه.
2)كار بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له‌م به‌ڵێنانه كراوه كه تایبه‌ت بوو به "نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی كوردستانی هاوچه‌رخ، كه ببێته مه‌رجه‌عی چاره‌ی گرفته‌كان و گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی، كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌ستنییشان و دابین بكات". بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنه لیستی پارتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی هاوێشتووه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كه له‌ساڵی یه‌كه‌مدا زۆر له‌سه‌ره‌تادایه‌و، دیار نییه كه‌ی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی كه بریتییه له‌په‌سندكردنی ده‌ستوورو ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌باره‌یه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌رچی كاری بۆ كراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
3)یه‌كێك له‌به‌ڵێنه گرنگه‌كانی لیستی پارتی، بریتییه له‌داننان به‌وه‌ی چوار ساڵه بودجه له‌كوردستاندا نه‌بووه، بۆیه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته "جارێكی دیكه‌و به‌پێی ئه‌وله‌وییه‌تی سێكته‌ره هه‌ره پێویسته‌كان و، بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان گه‌ڵاڵه بكرێت". ئه‌م به‌ڵێنه‌ش له‌میانه‌ی كاركردنی په‌رله‌مان له‌ساڵی یه‌كه‌مدا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و، تا ئێستا په‌رله‌مان هیچ بودجه‌یه‌ك و حیساباتێكی كۆتایی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
دووه‌م: لیستی ژماره (105) ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتی له (5) به‌ش پێكهاتووه، هه‌ر به‌شێك دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر چه‌ندین ماده‌و سێكته‌ری جیاواز، به‌جۆرێك به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی تێدایه كه هه‌ندێكیان جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌مه‌و، هه‌ندێكی تریشیان هیچ پێوه‌ندی به‌كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی یه‌كێتی به‌ده‌نگده‌رانی خۆیداوه، بریتییه له‌پێشه‌كییه‌كی (9) خاڵی، ئینجا له‌به‌شی یه‌كه‌مدا (17) به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌نگده‌رانی خۆیداوه‌و، له‌به‌شی دووه‌میشدا (9) به‌ڵێن هه‌یه‌و، له‌به‌شی سێیه‌میشدا (33) به‌ڵێن دراوه‌و، له‌به‌شی چواره‌میشدا (80) به‌ڵێن و به‌شی پێنجه‌میش (35) به‌ڵێن له‌خۆ ده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه كۆی گشتی به‌ڵێنه‌كانی لیستی (105) ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گاته (183) به‌ڵێن.
به‌شێك له‌م به‌ڵێنانه پێوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ی به‌ڵێن نین بۆ دانانی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی، یا ده‌ركردنی بڕیارێكی په‌رله‌مانی، به‌ڵكو به‌شێكن له‌كاری حكومه‌ت، وه‌كو ده‌زانین جیاوازی هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه لیسته‌كان به‌ده‌نگده‌ری خۆیانی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی حكومییه‌وه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
بۆ نموونه، به‌شێك له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بریتییه له‌وانه‌ی خواره‌وه:
-"كاركردن بۆ دیاریكردنی سنووری باشووری كوردستان، به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال".
-"ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
-"ده‌سپێكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێدانی سلفه‌ی عه‌قار".
ئه‌م سێ خاڵه، نموونه‌یه‌كی زۆر بچووكن له‌باره‌ی گشتگیری به‌ڵێنه‌كان و ئه‌سته‌می جێبه‌جێكردنیان، چونكه پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی لیستی (105) ی یه‌كێتی داویانه‌ته ده‌نگده‌رانیان، به‌شێكن له‌كارنامه‌ی حكومه‌ت و پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه، كه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما وه‌ستاوه كه بریتین له (یاسادانان، په‌سندكردنی بودجه‌و حیساباتی كۆتایی، چاودێری كاری حكومه‌ت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵێنه‌كانی لیستی یه‌كێتی له‌هه‌ندێك خاڵدا، نزیكن له‌وه‌ی به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بن، چونكه جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر داڕشتنی یاسای تازه‌و، هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك یاسای پێشتر، ئه‌وه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی كاری په‌رله‌مانییه.
جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كان، ئێستا به‌چه‌ند خاڵێك ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی لیستی یه‌كێتی ده‌خه‌ینه ڕوو:
1)له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی خوولی پێنجه‌می په‌له‌مانی كوردستاندا، لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌كۆی (183) به‌ڵێن، كه به‌ده‌نگده‌رانی خۆیدا بوو، ته‌نیا یه‌ك به‌ڵێنی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێبه‌جێكردووه، كه بریتی بوو له‌به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رانبه‌ر به‌ئێزیدییه‌كان. ئه‌م به‌ڵێنه له‌دانیشتنی ژماره (3) ی نا ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ڕۆژی (3/8/2019) دا، به‌بڕیاری ژماره (11) ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، كه تێیدا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی (3/8) ی هه‌موو ساڵێك، به‌ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دیاری بكرێت.
2)كار بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له‌به‌ڵێنه‌كانیتریش كراوه كه تایبه‌ت بوو به "وه‌گه‌ڕخستنی دۆسیه‌ی ده‌ستوورو په‌سندكردنی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان". بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنه، لیستی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی هاوێشتووه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كه له‌ساڵی یه‌كه‌مدا زۆر له‌سه‌ره‌تادایه‌و، دیار نییه كه‌ی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی كه بریتییه له‌په‌سندكردنی ده‌ستوورو ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌باره‌یه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌رچی كاری بۆ كراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
3)یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه لیستی یه‌كێتی به‌ده‌نگده‌رانی خۆیدا بوو، بریتی بوو له "نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و پابه‌ند بوون به‌پێدانی مووچه‌ی مانگانه وه‌كو ئیستیحقاقێكی وه‌زیفی له‌نێویشیاندا مووچه‌ی خانه‌نشینان و به‌ساڵاچووان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان". به‌شێكی ئه‌م به‌ڵێنه له‌ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌دیهاتووه‌و جێبه‌جێكراوه، كه بریتی بوو له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه. به‌ڵام، به‌شێكی تری ئه‌م به‌ڵێنه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه تایبه‌ته به‌گێڕانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان.
سێیه‌م: لیستی ژماره (148) ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌رنامه‌ی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له (4) ته‌وه‌ر پێكهاتووه، هه‌ر ته‌وه‌رێك دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ش و سێكته‌ری جیاواز، به‌جۆرێك به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی تێدایه كه هه‌ندێكیان جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌مه‌و، هه‌ندێكی تریشیان هیچ پێوه‌ندی به‌كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌نگده‌رانی خۆیداوه، ئینجا له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا (33) به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌نگده‌رانی خۆیداوه‌و، له‌ته‌وه‌ری دووه‌میشدا (72) به‌ڵێن هه‌یه‌و، له‌ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا (56) به‌ڵێن دراوه‌و له‌ته‌وه‌ری چواره‌میشدا (67) به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن له‌خۆ ده‌گرێت. به‌م شێوه‌یه كۆی گشتی به‌ڵێنه‌كانی لیستی (148) ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌گاته (228) به‌ڵێن، به‌زۆرترین به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی نێو چوار لیسته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی په‌رله‌مان داده‌نرێت.
به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌ر وه‌كو به‌ڵێنه‌كانی لیستی پارتی و یه‌كێتی، به‌شێكی زۆری ئه‌م به‌ڵێنانه‌یان پێوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ی به‌ڵێن نین بۆ دانانی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی، یا ده‌ركردنی بڕیارێكی په‌رله‌مانی، به‌ڵكو به‌شێكن له‌كاری حكومه‌ت، وه‌كو ده‌زانین جیاوازی هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه لیسته‌كان به‌ده‌نگده‌ری خۆیانی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی حكومییه‌وه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
بۆ نموونه، به‌شێك له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بریتییه له‌وانه‌ی خواره‌وه:
-"پێداگیری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان به‌پێی ستراتیژییه‌كی نیشتیمانی و به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌ستوورو به‌ڵگه‌نامه‌و ڕاستییه مێژوویی و جوگرافییه‌كان، به‌تایبه‌ت پرسی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنی به‌گوێره‌ی ماده‌ی (140) ی ده‌ستووری عێراق".
-"دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی به‌نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".
-"له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا خاوه‌ندارێتی هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی بازییان و كه‌ڵه‌كه بدرێته‌وه به‌حكومه‌تی هه‌رێم".
-"سپاردنی پرسی په‌سندكردنی بودجه به‌په‌رله‌مان".
ئه‌م چوار خاڵه، نموونه‌یه‌كی زۆر بچووكن له‌باره‌ی گشتگیری به‌ڵێنه‌كان و جێبه‌جێ نه‌كردنیان، چونكه به‌شێكیان پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، پرسی بودجه‌ش تا ئێستا دوای یه‌ك ساڵ له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌هاتۆته په‌رله‌مان، بۆیه به‌شێكی زۆر له‌و به‌ڵێنانه‌ی لیستی (148) ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داویانه‌ته ده‌نگده‌رانیان، به‌شێكن له‌كارنامه‌ی حكومه‌ت و پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه، كه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما وه‌ستاوه كه بریتین له (یاسادانان، په‌سندكردنی بودجه‌و حیساباتی كۆتایی، چاودێری كاری حكومه‌ت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵێنه‌كانی لیستی گۆڕان له‌هه‌ندێك خاڵدا، نزیكن له‌وه‌ی به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بن، چونكه جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر داڕشتنی یاسای تازه، یا هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك یاسای پێشتر، ئه‌وه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی كاری په‌رله‌مانییه.
جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كان، ئێستا به‌چه‌ند خاڵێك ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی لیستی گۆڕان ده‌خه‌ینه ڕوو:
1)له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی خوولی پێنجه‌می په‌له‌مانی كوردستاندا، لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ یه‌كێك له‌م (228) به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و به‌دینه‌هێناوه، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه.
2)كار بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كێك له‌به‌ڵێنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه، كه تایبه‌ت بوو به پرسی "ده‌ستوورو په‌سندكردنی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان". بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنه، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی بچووك هاوێشتراوه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كه له‌ساڵی یه‌كه‌مدا زۆر له‌سه‌ره‌تادایه‌و، دیار نییه كه‌ی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی، كه بریتییه له‌په‌سندكردنی ده‌ستوورو ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌باره‌یه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌رچی كاری بۆ كراوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
3)له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش، كه یه‌كێك بوو له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی گۆڕان و به‌ده‌نگده‌رانی خۆیدا بوو، به‌شێكی ئه‌م به‌ڵێنه له‌ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌دیهاتووه‌و جێبه‌جێكراوه، كه بریتی بوو له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه. به‌ڵام، جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنه پێوه‌ندی به‌لیستی گۆڕانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كابینه‌ی پێشتر بڕیاری له‌باره‌یه‌وه درابوو، كه گۆڕان به‌شداری تێدا نه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتێك لێره‌دا هه‌بوو بێت، بۆ گۆڕان نه‌بووه‌و هی پارتی و یه‌كێتی بووه وه‌كو دوو هاوبه‌ش له‌حكومه‌تی پێشتردا.
چواره‌م: لیستی ژماره (134) ی نه‌وه‌ی نوێ.
به‌رنامه‌ی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌كی قه‌باره مامناوه‌ندی (150) لاپه‌ڕه‌ییدایه‌و له‌پێشه‌كییه‌ك و (50) به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن پێكهاتووه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه ئه‌وه به‌رنامه‌ی چوار ساڵه. هه‌ر به‌ڵێنێك له‌م به‌ڵێنانه به‌ورده‌كاری زۆره‌وه نوسراونه‌ته‌وه‌و، به‌رنامه‌و به‌ڵێنه‌كانیش زۆربه‌یان پێوه‌ندییان به‌لایه‌نی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی و بانكییه‌وه هه‌یه، به‌جۆرێك به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده فراوانه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی تێدایه كه هه‌ندێكیان جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌مه‌و، هه‌ندێكی تریشیان هیچ پێوه‌ندی به‌كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ده‌نگده‌رانی خۆیداوه، هه‌ر وه‌كو به‌ڵێنی لیستی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، به‌شێكی زۆری ئه‌م به‌ڵێنانه‌یان پێوه‌ندییان به‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نییه، به‌و مانایه‌ی به‌ڵێن نین بۆ دانانی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی، یا ده‌ركردنی بڕیارێكی په‌رله‌مانی، به‌ڵكو به‌شێكن له‌كاری حكومه‌ت، وه‌كو ده‌زانین جیاوازی هه‌یه له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه لیسته‌كان به‌ده‌نگده‌ری خۆیانی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی حكومییه‌وه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
بۆ نموونه، به‌شێك له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بریتییه له‌وانه‌ی خواره‌وه:
-"ڕه‌خساندنی 150,000 هه‌زار هه‌لی كاری نوێ".
-"دابینكردنی 24 كاتژمێر كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان"
-"دروستكردنی 20 به‌نداو له‌هه‌رێمی كوردستان".
-"دروستكردنی 20 نه‌خۆشخانه‌ی 200 قه‌ڕه‌وێڵه‌یی".
-"دروستكردنی سێ پاڵاوگه‌ی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستان".
-"ناشتنی 80 ملیۆن نه‌مام و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی".
-"كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ".
-"دامه‌زراندنی سێ بانكی ئه‌هلی گه‌وره له‌هه‌رێمی كوردستان".
-"به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ بۆ 10 ئه‌وه‌نده".
ئه‌م نۆ خاڵه‌ی لێره‌دا خراونه‌ته ڕوو، نموونه‌یه‌كی زۆر بچووكن له‌باره‌ی گشتگیری به‌ڵێنه‌كان و ئه‌سته‌می جێبه‌جێكردنیان، چونكه به‌شێكیان پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌شێكی تریشیان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌كارنامه‌ی حكومه‌ت و پێوه‌ندییان به‌كاری په‌رله‌مانییه‌وه نییه، كه له‌سه‌ر سێ بنه‌ما وه‌ستاوه كه بریتین له (یاسادانان، په‌سندكردنی بودجه‌و حیساباتی كۆتایی، چاودێری كاری حكومه‌ت). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵێنه‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له‌هه‌ندێك خاڵدا، نزیكن له‌وه‌ی به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بن، چونكه جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر داڕشتنی یاسای تازه، یا هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك یاسای پێشتر، ئه‌وه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی كاری په‌رله‌مانییه.
جگه له‌م تێبینییانه له‌باره‌ی به‌ڵێنه‌كان، ئێستا به‌چه‌ند خاڵێك ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌خه‌ینه ڕوو:
1)له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی خوولی پێنجه‌می په‌له‌مانی كوردستاندا، لیستی نه‌وه‌ی نوێ هیچ یه‌كێك له‌م (50) به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و به‌دینه‌هێناوه، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه.
2)له‌سه‌ر پرسی "نه‌هێشتنی قه‌یرانی مووچه‌و گێڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران" كه یه‌كێك بوو له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و به‌ده‌نگده‌رانی خۆیدا بوو، به‌شێكی ئه‌م به‌ڵێنه له‌ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌دیهاتووه‌و جێبه‌جێكراوه، كه بریتی بوو له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه. به‌ڵام، جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌ڵێنه پێوه‌ندی به‌لیستی نه‌وه‌ی نوێ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كابینه‌ی پێشتر بڕیاری له‌باره‌یه‌وه درابوو، كه نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری تێدا نه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتێك لێره‌دا هه‌بوو بێت، بۆ نه‌وه‌ی نوێ نه‌بووه‌و، هی پارتی و یه‌كێتی بووه وه‌كو دوو هاوبه‌ش له‌حكومه‌تی پێشوودا.
كۆتایی
له‌باره‌ی ڕێكخراوی لیكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه (RDO)
ڕێكخراوێكی ناوخۆیی سه‌ربه‌خۆی نا حكومییه، ئیش له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و، له‌ساڵی (2011) دامه‌زراوه‌و، تا ئێستا ئه‌م چالاكییانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌نجامداوه:
-ڕاپرسی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوینی ساڵی (2011).
-ڕاپرسی دووه‌م له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تای ساڵی (2012).
-پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج له‌شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (گه‌یاندن) و هاوكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی (2012).
-پڕۆژه‌ی تواناسازی سه‌ركرده‌ی گه‌نجی ژنان به‌هاوكاری ڕێكخراوی (گه‌یاندن) له‌شاری هه‌ولێر ساڵی (2012).
-چاودێریكردنی پڕۆژه بڕیاری (1) ی ساڵی (2012) كه ناسراوه به‌بڕیاری (17) خاڵی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی (2012 ــ 2013)، به‌هاوكاری ڕێكخراوی (NED) ی ئه‌مریكی.
-پڕۆژه‌ی چاودێركردنی به‌ڵێنی لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی (2013).
-جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كچانی ته‌مه‌ن (12 ــ 16) ساڵ، به‌هاوبه‌شی (ICDW) و به‌پاڵپشتی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌كان له‌كوردستان له‌ساڵی (2013 ــ 2014).
-جێبه‌جێكردنی تواناسازی كچانی ئێزیدی له‌بواری فۆتۆگرافی له‌كه‌مپی خانكێی شاری دهۆك، به‌پاڵپشتی (UNICEF) و حكومه‌تی ئیتالی له‌ساڵی (2015).
-به‌شداریكردن وه‌كو چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تونس له‌ساڵی (2015).
-جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی تواناسازی میدیایی كچانی ئێزیدی و دۆكیۆمێنتكردنی پڕۆژه‌ی بونیادنانی ئاشتی له‌نه‌ینه‌وا به‌هاوكاری (UNDP) و (UPP) له‌ساڵی (2016).
-جێبه‌جێكردنی (3) وۆركشۆپ و (5) پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ كچانی ئێزیدی له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی و له‌فه‌ره‌نساو له‌ئیتالیا، به‌هاوكاری (UNICEF) له‌ساڵی (2016 ــ 2017) دا.
-جێبه‌جێكردنی وۆركشۆپ و ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌رهاویشته ساسییه‌كانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێشهات و ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان و، ناردنی بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم له‌هاوینی ساڵی (2017) له‌شاری سلێمانی، به‌هاوكاری ڕێكخراوی (PAO).
-جێبه‌جێكردنی وۆركشۆپ و ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌رهاویشته ئابوورییه‌كانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێشهات و ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان و، ناردنی بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم له‌هاوینی ساڵی (2017) له‌شاری سلێمانی، به‌هاوكاری ڕێكخراوی (PAO).
-به‌شداریكردن له‌چاودێریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵی (2017)، له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان.
-به‌شداریكردن له‌چاودێریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستاندا له (12/5/2018) دا، له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان.
-به‌شداریكردن له‌چاودێریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستاندا له (30/9/2018) دا، له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان.
-نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌زمانی عه‌ره‌بی بۆ (تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌كان له‌عێراقدا) له‌باره‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی له‌ساڵی (2018).
-ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌ك له(29) چاكسازی له (11) شاری عێراق و، نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌زمانی عه‌ره‌بی بۆ (تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌كان له‌عێراق)، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر تاوان له‌عێراقدا له‌ساڵی (2018).
-ئاماده‌كردنی ڕاپرسی و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌رهاویشته ساسییه‌كانی به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا‌و، ناردنی بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم له‌ساڵی (2019)، به‌هاوكاری ڕێكخراوی (PAO).
-ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌ك له‌نێو چاكسازییه‌كان و، نووسینی لێكۆڵنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئالووده بوون به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان و چاپكردنی وه‌كو كتێبێك له‌ساڵی (2019)، به‌هاوكاری ڕێكخراوی (PAO).
-چاودێریكردنی ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ساڵی (2018)، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا.
AM:11:38:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت