ئیمتیازاته داراییه‌كانی به‌رپرسانی عیراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته داراییه‌كی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت دا و یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2019، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنی ئاسایی ژماره 16ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ساز كرد.
دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونی 220 په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته داراییه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت درا.
به‌پێی یاساكه نابێت سه‌رۆك كۆمار له پێنج ئۆتۆمبیل زیاتری هه‌بێت، جێگره‌كانیشی له چوار ئۆتۆمبیل زیاتریان نابێت، وه‌زیره‌كانیش ته‌نها 3 ئۆتۆمبیل و جێگره‌كانیان 2 ئۆتۆمبیل و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یه‌ك ئۆتۆتۆمبیل.
هه‌ر له یاساكه‌دا هاتووه كه نابێت سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت فرۆكه‌ی تایبه‌ت به كرێ بگرن، جگه‌له سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت و ده‌رماڵه‌ی ئه‌و وهفدانهش كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كرێته‌وه.
PM:10:13:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت