بزوتنەوەی گۆڕان: رێگە نادەن هیچ لایەنێک بەناوی فراکسیۆنی گۆڕانەوە قسە و لێدوان بدات

‌بزوتنەوەی گۆڕان

وێستگە نیوز-
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ ئەوان بەهیچ شێوەیەک بەشداری کۆبونەوەکەی شەوی رابردویان نەکردوە لە نوسینگەی عەمار حەکیم و جەخت دەکاتەوە کە ئیمزاشیان لەسەر بەیاننامەی کۆبونەوەکە نەکردوە.


لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "ئێمە بەهیچ شێوەیەک بەشداری ئەو کۆبونەوەیەمان نەکردوە کە هەندێک لایەن و کولتەی سیاسی لە نوسینگەی عەمار حەکیم رێکیان خستبو، هەروەها ئیمزاشیان لەسەر ئەو بەیاننامەیە نەکردوە بەناوی "پەیماننامەی شەرەف" کە بڵاوکراوەتەوە و هەروەها رێگەش نادەن هیچ لایەنێک بەناوی فراکسیۆنی گۆڕانەوە قسە و لێدوان بدات".

شەوی رابردو، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیی (12) هێز و لایەنی بەشداری حکومەت و پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسیی کۆکردەوە و لە کۆتاییدا سەرجەم لایەنەکان ئیمزایان لەسەر وەرەقەیەکی سیاسیی کرد وەک نەخشەڕیگایەک بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی عێراق و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی شەقام و خۆپیشاندەران.

د.ح
.
 


PM:07:07:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت