وتەبێژی حکومەتی عیراق: عادل عەبدولمەهدی دەچێتە پەرلەمان و گۆڕانکاری وەزاری پێشکەش دەکات
وێستگە نیوز-
وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی بەمزووانە دەچێتە پەرلەمانی عیراق و چەند چاکسازییەکی وەزاری پێشکەش دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق لە زاری سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عیراقەوە رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لیستێک لە چاکسازی و گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک وەزیری وەزارەتە خزمەتگوزاری و ئابورییەکان و ئەو وەزارەتانەی لە فایلی چاکسازیدان وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عیراق پێشکەش دەکات.
وتووشیەتی، " لە ئێستادا هەڵبژاردنی بەشێک لە کاندیدی وەزارەتەکان تەواوبووە و تەواوبوونی بەشێکی دیکەیان ماوە، هەڵبژاردنی کاندیدەکانیش بە پێی توانای پیشەیی و متمانەی سەرۆک وەزیران بە توانا و لێهاتووییان دەبێت بەبێ دەستوەردان و کاریگەری هیچ لایەنێکی سیاسی لە هەڵبژاردنیان".
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆک وەزیرانی عیراق کە دەچێتە پەرلەمان خواستی خۆی بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری پێشکەش دەکات و داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات پشتیوانی بکات لەوەی بە پشک پشکێنەی حزبی و لایەنگیری حزبی کاندیدەکان هەڵنەبژێردرێن کە لە حکومەتەکانی پێشووی عیراقدا بەوشێوەیە هەڵبژێردراون".
ش . ر
PM:01:29:19/11/2019
ئهم بابهته 2344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت