داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی رفێندراوه‌كانی عیراق ده‌كرێت

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی عیراق.. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق، رایگه‌یاند، پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستهه‌ڵبگرن له‌ رفاندنی چالاكان و میدیاكارانی عیراق. ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن ده‌بێت رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمیسیۆنه‌كه‌ داواشیكرد، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌واڵگری عیراق رێككاری توند بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگرتن له‌ رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی ئه‌و چالاكانه‌ی له‌ ریزی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسن له‌ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رفێندراون.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق ده‌ستیانپێكردووه‌ و خۆپیشانده‌ران لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

هــ. ر


AM:09:31:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت