عه‌بدولمه‌هدی: به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ چه‌ك ته‌نها لە ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی زانكۆی به‌رگری بۆ توێژینه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی كرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت روونه‌ و ده‌یه‌وێت چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.

له‌ وته‌یه‌كدا له‌ زانكۆی ناوبراو، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت پاراستنی مافی سه‌رجه‌م عیراقییه‌كانه‌ له‌ سایه‌ی یاسا و سیستم ئارامیدا.

وتیشی: به‌رنامه‌ی حكومه‌ت روونه‌ و ئامانجی بنبڕكردنی تیرۆر و پشتیوانیكردنی توانای هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه‌ به‌جۆرێك كه‌ چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.

عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ قه‌واره‌ی ناشه‌رعی یان هیچ چه‌ك به‌ده‌ستێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت قبوڵ ناكرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسی له‌ پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق و پێكهێنانی هێزێكی مه‌شقپێكراو به‌ناوی پاراستنی یاسا كردوه‌ بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردن خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ و هه‌وڵدان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ پێویسته‌كانی ده‌ستور.


PM:09:33:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت