ئهمڕۆ نهوت له پارێزگای ههڵهبجه دابهشدهكرێت
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووهمی 2019، لە پارێزگای هەڵەبجە نەوت بەسەر هاوڵاتییانی سنورەکەدا دابەش دهکرێت.
گۆران عوسمان، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستدەکرا بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی سنوری هەڵەبجەدا و لە سەرەتاشدا لەو خێزانانەوە دەستپێدەکات کە بڕە نەوتی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، کە 17 هەزار خێزانن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی بەسەردا دابەشدەکرێت و 46 هەزار دیناریش بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو زۆربەی هاوڵاتییانی هەرێم نەوتیان وەرنەگرت، سەرەڕای ئەوەی بەڵێنیان پێدرا دوو بەرمیل نەوت بەسەریاندا دابەشبکرێت.
هــ. ر
AM:09:09:18/11/2019
ئهم بابهته 4972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت