بە ڤیدیۆ.. خۆپیشاندان و مانگرتن لە تاران و شارەكانی دیكەی ئێران بەردەوامە
وێستگە نیوز-
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو دەبنەوە خۆپیشاندان و مانگرت و لە تاران و شارە گەورەكانی دیكەی ئێران بەردەوامە.
بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین ماوەی سێ رۆژە خۆپیشادان زۆرینەی شارە گەورە و بچوكەكانی ئێرانی گرۆتەوە و بە فراوانترین خۆپیشاندان دادەنرێت لەو كاتەوەی كە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی دامەزراوە لە دوای روخانی رژێمی شای ئێران لە ساڵی 1979دا.
خۆپیشاندان شارەكانی تاران و ئەسفەهان و شیراز و پارێزگای كوردستان و باشوور و كرماشان و باكوور و باشووری ئێرانیشی گرتۆتەوە، بەڵام حكومەت سوورە لەسەر بڕیارەكەی و ئامادە نییە پاشگەزبێتەوە.
د.ح
PM:03:35:17/11/2019
ئهم بابهته 24704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت