لە رانیە مینی پاس منداڵێکی کرد بەژێرەوەو گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2019، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و نیوی شێلاوه و دواتر گیانی له ده‌سداوه، شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری رانیە ـ رۆژسیتی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان روویدا کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری منی پاس منداڵێکی تەمەن یەك ساڵونیوی شێلا، لە بەردەرکی ماڵی خۆیان لەسەر شەقام بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە شۆفێری ئۆتۆمیلەکە بەسەر شەقامی گەڕەکەکەدا ڕۆیشتووە و بە وتەی خۆی بێ ئاگایانە منداڵەکەی شێلاوە.
روونیشکراوەتەوە: تەرمی منداڵەکە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە رادەستی کەس و کاریکرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ روودوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش بەپێی مادەی 23 لە یاسای هاتوچۆ راگیراوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
PM:02:56:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت