وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2019ی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت، هی مانگی ئابی ئه‌مساڵه، حكومه‌ت سێ
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه و نازانرێت سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵیش
پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت یان چی به‌سه‌ر دێت.
تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌تەکانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده، دارایی، ته‌ندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفال، وارسی شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابه‌شكراوه.
PM:12:39:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 9452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت