تمه‌نی‌ ئێرانی‌ رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و هاڕه‌ی‌ زیاتر ده‌ڕوات

‌تمه‌نی‌ ئێرانی‌



وێستگه‌ نیوز-

نرخی‌ تمه‌نی‌ ئێرانی‌ رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر داده‌به‌زێت ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ قوڵ و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌یه‌.

دوێنێ‌ شه‌ممه‌ نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 10 هه‌زارو 100 دیناری‌ عێراقی‌ بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ هاڕه‌ی‌ كرد بۆ خوارترو گه‌یشته‌ 9 هه‌زارو 800 دینار.

شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 120 هه‌زار و 800 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 133 هه‌زار و 250 دیناره‌، 100 پاوه‌ن به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌".

راشیگه‌یاند: 100 لیره‌ی توركی به‌ 21 هه‌زار دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ نۆ هه‌زار و 800 دیناره‌


AM:11:31:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو