راوێژکاری رۆحانی: رێگه به میدیا به‌كرێگیراوه‌كان ناده‌ین چاره‌نووسمان دیاری بكه‌ن
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی گرانبوونی سووتەمەنی
وێستگه نیوز ـ
حوسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه به ده‌زگا میدیاییه به‌كرێگیراوه‌كان ناده‌ن چاره‌نووسیان دیاری بكه‌ن.
راوێژكاری رۆحانی، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ئێران وه‌ك عیراق و لوبنان نییه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ساڵانێكی زۆره له تاران داخراوه، رێگه به ده‌زگا میدیاییه به‌كرێگیراوه‌كان ناده‌ین چاره‌نووسمان دیاری بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی راگەیاندووە، كه هه‌ندێك كه‌س له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مجاره‌ش "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی"یان كردووه.
ده‌شڵێت: "ئێمه‌ی ئێرانی رێگه‌ناده‌ین ده‌زگا راگه‌یاندنه به‌كرێگیراوه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی ئێمه بده‌ن".
ماوه‌ی دوو رۆژه، له دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه، به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ئاماره پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، كۆمپانیای نیشتمانی ئێرانی، رایگه‌یاند، نرخی به‌نزین سێ هێنده‌ی نرخی پێشوو گران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه و خۆپیشاندانی به دوای خۆیدا هێنا.
هــ. ر
AM:10:20:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت