ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشته 17 كه‌س
وێستگه نیوزـ
له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران تائێستا 17 كه‌س كوژراون، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دیكه‌ی سوتانی ته‌لار و باڵه‌خانه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه له تارانی پایته‌خت رویداوه.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه، به‌رپرسانی ئێران ده‌وامی خوێندنگه و زانكۆی له چه‌ند شارێك راگرت، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێرانیش رایگه‌یاند كه ئێران لوبنان و عیراق نییه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌م دوو وڵاته سه‌ریهه‌ڵداوه.
هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا، خه‌ڵكی ناڕازی ئاگریان له بانكی قه‌وامین له شاری لوڕستان به‌ردا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی ئێران.
هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌ستیان به ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران كردوه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی پێكهه‌ڵپژان هه‌یه و تائێستاش به‌پێی دوایین ئامار 17 كه‌س كوژراون.
PM:11:16:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت